لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتى ناوخۆ 60 رۆژ مۆڵەت دەداتە سوورییەکان

OIP

لڤین

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەى سووریا لە هەرێمى کوردستانن پێویستە لەماوەى 60 رۆژ سەردانى نشینگەبکەن و لەسزاى دواکەوتن و دەرنەهێنانى نشینگە دەبەخشرێن.

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى ناوخۆدا هاتووە، 60 رۆژى کارکردن مۆڵەت دەدرێتە ئەو سوورییانەى کە نشینگەیان بەسەرچووە یان دەریان نەهێناوە و لە سزاى دواکەوتن دەبەخشرێن.

هەر لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەوانەشى دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان، لە سزاکانی دواکەوتنی نوێکردنەوە یان دەرنەهێنانی نشینگە دەبەخشرێن، پێویستە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن بۆ وەرگرتنی مۆری دەرچوون بۆ یەک جار و گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان بە شێوەی فەرمی لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوانەش دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و لەبەر باری دارایی ناتوانن بە فڕۆکە گەشتی گەڕانەوە بکەن، دەتوانن ناوى خۆیان تۆماربکەن بۆ گەڕانەوە بەرێگەى وشکانى لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆیان رێکدەخرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks