لڤین
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستنیشانکردنی تووشبوویەکى دیکەى تاى خوێنبەربوونى راگەیاند، کە دانیشتووى شارى سلێمانییە و تەندروستیى جێگیرە.
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، تووشبوو، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵە، لەرێگەى بەریەککەوتن سەربڕینى ئاژەڵی تووشبووەوە.
لە ئێستادا تووشبووەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تاوەکو ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پابەندى رێنماییەکانی وەزارەت بن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، تیمەکانی ڤێتێرنەری ئاگاداربکەنەوە و لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.
بەگوێرەى ئامارى وەزارەتى تەندروستى، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، شەش تووشبووى تاى خوێنبەربوون تۆمارکراون و کەسێکیش بە نەخۆشییەکە گیانى لەدەستداوە.