لڤین
وەزارەتى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، رۆژى پێنجشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج دابەشدەکرێ و 61 هەزار و 375 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێی هەژماری منەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ، سبەى هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى پێنج تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارەکان، رۆژی پێنجشەممە دابەشدەکرێ.
هاوکارییەکە بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەربە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەربە وەزارەتەکەیە.