لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

کەشناسی پێشبینیدەكات کەشێکی گەرمی هاوینە عێراق و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە

گەرما

لڤین

کەشناسیی عێراق پێشبینیدەكات کەشێکی گەرمی هاوینە تەواوی ناوچەكانی عێراق بگرێتەوە و لە هەرێمی کوردستانیش باران ببارێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ کەشێکی گەرمی هاوینە تەواوی عێراق دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش باران دەبارێت.

لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووش پێشبینیدەكات، سبەی و دووسبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، سبەی پلەكانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ بێت، بەڵام دوو سبەی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەراورد بە باکوور زیاتر بەرزدەبنەوە.

لەبارەی کەشی رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتووش، کەشناسیی عێراق پێشبینیدەکات ئاسمان ساماڵ و کەشوهەوا بەتەواوەتی گەرم بێت، هەینی لە ناوچەکانی باکوور و باشوور پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەڵام شەممە لە ناوچەکانی باکوور بەراورد بە باشوور و ناوەڕاست بەرزتر دەبێتەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks