لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا

لڤین

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە بەشێكن لە پڕۆژەی رووناكی.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست لڤین كەوتووە و تێیدا هاتووە، بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە بەشێكن لە پڕۆژەی رووناكی و لە ئەنجامی ئەمەشدا، زیاتر لە 60 هەزار خێزان كە كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە سوودمەنددەبن لەو بڕە پارەیەی حكومەت دەیگەڕێنێتەوە كە بەشێوەی كرێدت (رصید) بۆ پسووڵەكانی مانگی پێنج بەمشێوەیەش بە تێكڕا، هەریەكێك لەم ماڵانە تا 20 هەزار دینار بە‌شێوەی كرێدت لەسەر پسووڵەكانیان وەردەگرنەوە، هەندێك گەڕەك هەن كە ماڵەكانیان بە تێكڕا تا نزیكەی 80 هەزار دیناریش وەردەگرنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، زیاتر لە 10 هەزار خێزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەمە بڕە بۆیان، هیچ بڕە پارەیەك نەدەن بۆ پسووڵەی كارەبای مانگی پێنج و ئەم هەنگاوە ئەو خێزانانە دەگرێتەوە كە:

1.پێشتر پارەیەكی زیاترییان دابوو بۆ پسووڵەی كارەبا بە بەراورد بەو نرخە نوێیانەی ئەنجومەنی وەزیران لە چەند هەفتەی رابروودا پەسەندیكرد.

2.ئەو هاوڵاتیانەش دەگرێتەوە كە سوودمەند نەبووبوون لە پاڵپشتیی حكومی بەڕێژەی 15%ی لە مانگی سێیەمدا كە ئەویش لە چەند هەفتەی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا و ئەمەش وەك پاڵپشتییەكی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لەسەر پاڵپشتیی مانگی یەكەم بەڕێژەی 50%ی مانگی دووەم بەڕێژەی 25%.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks