عێراق.. بە تۆمەتی فرۆشتنی ژنێك سێ كەس دەستگیر دەكرێن

لڤین:

بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی ژنێك بە یەك ملیۆن دیناری عیراقی سێ تۆمەتبار دەستگیركران.

ئەمڕۆ سێ شەممە 5-7-2022، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی عیراق  رایگەیاند:  بە مەبەستی بازرگانی كردن بە مرۆڤ لە ناوچەی كەرخی بەغدا، لە یەكێك لە خاڵەكانی پشكنینی نەهێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە، كە ژنێكیان بە یەك ملیۆن دینار فرۆشتووە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: دوای  لێكۆڵینەوەی ورد، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و بە پێیی ماددەی 6 لە یاسای بازرگانی كردن بە مرۆڤ سزادەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button