ئاگرێکی گەورە لە تورکیا کەوتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیا لە رێگەی ٢٠ هێلیکۆپتەر و ١٤ فرۆکەوە دەستی کردووە بە کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دارستانی ماڕماڕیسی گرتووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی وڵاتەکە وەرگیراوە، نزیکەی هەزار و ٦٠٠ کەس سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەن کە کاتەکانی دوێنێ ئێوارە لە دارستانی گوندی ئامازۆن لە ناوچەی هیسارئۆنوی قەزای ماڕماڕیس لە پارێزگای موغڵا کەوتەوە.

ئاگرەکە کە بەدرێژایی شەو لە رێی وشکانیەوە هەوڵی کوژاندنەوەی درا، تیایدا ٣٦٣ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ٣٩ ئامێری کار کاریان کرد بۆ کوژاندنەوەی و، لەگەڵ خۆرهەڵاتنیشدا ٢٠ هێلیکۆپتەر و ١٤ فرۆکە بەشداریان کردووە لە هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button