شانازیی بەو کوردانەوە دەکەم کە شەیدای ئازادیین

وەرگیراوە لە بارزان شێخ عوسمان

بە داخەوە هەرکاتێک گوێم لە هەندێک کوردی عێراق دەبێت لەناو هەرێمی کوردستان یا نیشتەجێی دەرەوەن (هەروەک هاوڕێ و هاوکارم هەوراز شوانی دەڵێت)بە ژەهری ئیخوان موفلیسین ،بە ئیسلامێکی نامۆ و دور لە ئیسلامە کوردەوارییەکەی خۆمان مێشکیان قان دراوە وئامۆژگاریی خەڵکی ساویلکەو نەزان دەکەن و بە نەهجی ئین تەیمیە و تیرۆری ئیسلام وەعزیان دادەدەن یا شانازیی دەکەن بە گۆڕینی بینای کڵێسایەکی فەرامۆشکراوی بێ ئەرزشی مێژویی ،بۆ شوێنێکی پەروەردە کردنی تێرۆر ،خۆزیام ئەوەیە کە کورد نەبومایە ، لەکاتێکدا ئەو مێشک پوتانە نازانن کە کڵاویان کراوەتە سەر ئەبێت باج و مەسرەفەکانی تر بکەوێتە سەرشان و فرۆشیارەکان کۆمەڵێک پابەندبونیان بە رێکارەکانی باج و تەندروستیی. و چی و چی لەکۆڵ بوەتەوە .

کەچی کە کوردی کوردستانی ئێران دەبینم و گوێم لێیان دەبێت ،شەکرە قسەی دیموکراسیی و شارستانیی و بیری ئازادیی لە لێوانیان دەبارێت،شانازیی دەکەم کە منیش کوردم .کاتێک گوێم لە شیرین کەلام خاتو ئامینەی باوە دەبێت ،شانازیی دەکەم کە کوردم و کورد دەتوانێت ئازادیخوازیی شارستانیی بونی خۆی بسەلمێنێت ،لە هەر جێگە و ناو هەر کۆمەڵێکی شارستانییدا بێت دەتوانێت رۆڵی کارا ببینێت .کە گوێشم لەو جەوان و تازە پێگەیوە کوردانە دەبێت بە کچ و کوڕیانەوە خۆیان بە جێگرەوەی ئەنەسی کوڕی سەلما و سەعد و قەعقاع و خوێنڕێژەکانی تری مێژوی خوێناوی غەزەواتەکانی بیابان نشینەکان و دوژمنانی بەها جوانەکان ئەزانن ،دەمەوێت دەست لە ناسنامەی نەتەوەییم هەڵگرم ،بەڵام کاتێک دیمەنی روخساری پڕ لە هیوا و ئاواتی ئازادیخوازیی ئەو ژن گەل و کوڕ گەلەی ئامادەبوی کۆنسێرتەکەی شاری سنەی قارەمانم بینی کە چۆن بە حەسرەتەوە خەریکە باڵ دەگرن بۆ گەیشتنیان بە هەوای ئازادیی .

بەڵێ رۆژی دوشەممە رۆژێک بەر لەکۆتایی وەرزی بەهار ڤیدیۆیەکی بەرنامەی (کوردسات ماگەزین )م بینی سەرەتا خەمبار بوم بە بیستنی هەواڵی ماڵئاوایی هونەرمەندی ناودار(محمد ئەربیللی)،رۆحی شاد بێت،هەر لەو ڤیدیۆیەدا هەواڵ و دیمەنە شادی هێنەرەکەی شاری سنەم بینی کە کۆنسێرتێکی هونەرمەند کاکە حسێن سەفا مەنش بو .ئەو هونەرمەندەم نەناسیبو ،یەکەمجاریش بو نامی بشنەڤم روخساری ببینم . بوێریی ئەوەم نیە هەڵسەنگاندن بۆ هونەرەکەی بکەم جونکە هیچ لە هونەر نازانم ،بەڵام دەتوانم هەستی کاکە حسێن و ئامادەبوانی کۆنسێرتەکەی بخوێنمەوە.ئەو هونەرمەندە قسەکانی پڕبو لە هەستی نەتەوەیی ،پەرۆشیی بۆ پێشکەشکردنی هونەرێکی رەسەنی پڕ لەتازەگەریی،لێوان لێو بو لەوەی لەرێی گۆرانی موزیکەوە یەکێتیی نەتەوەیی بەهێز بکات ،کورد وەک نەتەوەیەکی شەیدا بە ئازادیی و شارستانیی و خولیا بە پێکەوە ژیان بناسێنێت کە منی دڵشاد و خوش کەیف کرد .لەوە شادمانتر هەستی کاکە حسێن بو کە گەرەکێتی بە هەموان بوێشێت ئەگەر پشت و پەنامان هەبێت دەوروبەرەکەمان لێمان بگەڕێن ،توانین و تواین شتی خاس پێشکەش بکەین ،توانین خۆمان بگونجێنین لەگەڵ پێشکەوتن و شارستانییدا .کاکە حسێن بە زوانە رەسەنە کوردییە شێوە کلهوڕییەکەی دەدوا زۆری مەبەست بو کورد وەک نەتەوەیەکی یەکڕیز و پێشکەوتنخواز و ئازادیخواز بناسێنێت و پیشان بدات ،ئەوەش سیحری ژەهری دەمارگیریی ئاینیی شێوە ئیبن تەیمیە حەنبەلییەکە بەتاڵ دەکاتەوە کە هەندێک کوردی نیشتەجێی دەرەوە و ناوەوەی وڵاتیش بەتاڵ و پوچ دەکاتەوە .بەوەش ئەوەم لا ساغ و بەرجەستە بو وێنەکەی کاکە حسێنی سەفامەنش راستەقینەی نەتەوەکەمە ،نەک ئەوانەی مێشێکیان بە ژەهری حەسەن بەننا و بن لادن کێ و کێ کانی تر ئاخنراوە کە هەم کوردبونیان ،هەم دیندارییە راستەقینەکەیان شێواندوە دینێکی تەزویر پڕ لە دوڕوویی هاوردە کراویان سەپاندوە .

دیمەنێکی تری سەرنج راکێش کە من و هەر بینەرێکی تر دڵخۆش دەکات ،بەراستیی دڵخۆشی کردم هانی دام زیاتر شانازیی بە کورد بونم بکەم ،جوڵە و هەستی پڕ خرۆشی ئامادەبوانی کۆنسێرتەکەی شاری سنەی قارەمان بو کە ئاماژەو نیشانەی پێشکەوتویی تاسە و حەزی کۆمەڵانی خەڵکی ئەو بەشەی نەتەوەکەمە بۆ ئازادیی و پێشکەوتنخوازیی و شارستانیی ،چەنە جوان و قەشەنگ بی کە کیژ گەل و کوڕگەل و ژنان و پیاوان بە جیاوازی تەمەنیان وشەکانی گۆرانییەکانیان دەوتەوە،بە تایبەتی ئەو گۆرانییەی کە هاوار دەکات بۆ ئازادیی و کۆتایی دیلیی و ئەسارەت.ئەویش گۆرانی لەیلم لێ بو کە پێشتر هونەرمەندی گەورە کاک ناسری رەزازی چڕیوێتی و گوزارشت دەکات لە خولیا و شاد بون بەئازادیی و گیان بەخشین لە پێناوی ئازادیی و سەرفرازیی رزگار بون لەقەفەسی دیلێتی ،وەک چۆن بولبل ئارەزو دەکات بگەڕێتەوە بۆ ناو گوڵزار و هێلانەکەی خۆی و کۆتایی بێت بە ماڵ وێرانیی و خاپور کردن .ئای چەندە دڵخۆش بوم کە من لە نەتەوە گەلێکم خولیا و شەیدای ئاشتیی و خۆشگوزەرانییە،حەسرەت دەکێشێت بۆ شکاندنی تەڵسمی ترس و دودڵیی بۆیە هەمویان بەوتنەوەی گۆرانییەکە ئارامییان پێ دەبەخشرا لەوساتەدا روخساری پڕ لە خۆشیی و خەندەیان باڵی پێ گرتبون هیچ سانسۆر و ترسێک نەی دەتوانی رایان بگرێت لە فڕین بەرەو ئازادیی و شارستانیی ئاشتیی،بۆیە منیش لەگەڵیان فڕیم زیاتر شانازییم بە کورد بونمەوە کرد،ئەوەم زیاتر لا بەرجەستە بو ئەو وێنەو دیمەنانەی موحەجەبە مێشک پڕ لە ژەهر و تاریکییەکان پیشانی ئەدەن راستەقینەی کورد نییە بەڵکو ئەوەی لە کۆنسێرتەکەی شاری سنەی قارەمان رەسەنایەتیی کورد پیشان دەدات و بەرجەستەی دەکات ،بۆیە ‎بەوکوردانەوە شانازیی دەکەم کە شەیدای ئازادیین .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button