نەوت بۆ نزیکەی 68 دۆلار بەرزبوەوە

لڤین:
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت نزیک بوەتەوە لە 68 دۆلار.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 47 سەنتە، هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 64 دۆلار و 06 سەنتە.
لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و 15ی مانگی سێی ئەمساڵێش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.