لە بەردەم دەزگای ئاسایش تیرۆرستێک خۆی تەقاندەوە

لڤین:

دوای ئەوەی خۆکوژێک هەوڵیدا بچێتە ناو دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی شاری کەرکوک، لە لایەن پاسەوانەکانی دەزگاکەوە تەقەی لێکرا و ناچار بە خۆ تەقاندنەوە کرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کەسێکی خۆکوژ لە بەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی شاری کەرکوک دوای ئەوەی تەقەی لێکرا، خۆی تەقاندەوە.

بەپێی زانیارییەکان خۆكوژەكە پشتێنی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو، هەوڵیداوە بچێتە ناو دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی دەزگاكەوە تەقەی لێكراوە و خۆی تەقاندوەتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لە کوژرانی خۆکوژەکە دوو کارمەندی دەزگاکە بە سوکی برینداربوون.

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك دەكەوێتە نزیك ژوری بارزگانی لە ناوەندی شاری كەركوك.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button