تەندروستی هەولێر هۆشداری لە مەترسەکانی تەقینی بتڵی ئۆکسجینی دەدات

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، ڕایگەیاندووە، ” بۆ مەبەستی ئاگادارکردنەوە لەمەترسەکانی تەقینی بوتلی ئۆکسجین و ڕێنمایی دان بە نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان و سەنتەرەکانی چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڕێوەبەری گشتی لەڕێگەی هەردوو بەشی ئەندازە و خزمەت گوزاری دیوانی بەڕێوەبەرایەتی هۆشداری لە ئەگەری وەها حالەتێكدا بڵاو دەكاتەوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” بەڕێوەبەری تەندروستی ئەوانی ڕاسپارد بۆ دابەشکردنی ڕێنمایەکانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەکاتی بەکارهێنانی بوتلی ئۆکسجین لەنێو نەخۆشخانەکان و هۆشیاریکردنەوە و ئاشنابوونی لەمەترسیەکانی تەقینی ئۆکسجین و خۆپارێزیان و پابەندبوونی ڕێنمایێە لەکاتی بەکارهێنانی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button