بەتۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ دوو تۆمەتبار دەسگیر کران

لڤین:

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەی ناوخۆى عێراق، ڕایگەیاندووە،” مەفرەزەکانى بەرێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى تاوان لەبەغدا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە هەستاون بە رفاندنى کچێکى تەمەن ١٣ ساڵان و فڕێدانى لەناو خۆڵ و پاشماوەى پزیشکیدا لەکاتێکدا هێشتا زیندوو بووە”.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ”دواى وەرگرتنى ئیفادەى تاوانلێکراوەکە دەرکەوتووە کە دوو کەس دەستدرێژیان کردووەتە سەرى و دواتر لێیانداوە و لەناو خاشاک و پاشماوەى پزیشکیدا فڕێیانداوە و گومانى ئەوەیان کردووە گیانى لەدەستدابێت”.

لە کۆتایی بەیاننامەکدا وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ئاماژەی بەوەداوە،” رێوشوێنە یاساییەکان دژى ئەو دوو تۆمەتبارە گیراوەتەبەر و رەوانەى دادگا کراون بۆ ئەوەى سزاى خۆیان وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button