22 ملیار دینار بۆ کێشەی ئاوی سلێمانی تەرخانکراوە

لڤین:

بە دوو قۆناغی جیاواز ٢٢ ملیار دۆلار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی تەرخانکراوە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، “لە ماوەی رابردوودا دەست بە پرۆژەیەكی گەورەی ئاو لە سنوری سلێمانی بە بڕی ١٨ملیار دینار كرا”.

باسی لەوەشکرد، “بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە وەستا، ئێستاش حكومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری دیكەی بۆ تەرخانكردووە، بەمەش دوا قۆناغی پڕۆژەكە كۆتایی دێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ئەو پڕۆژەیە بەشێكی زۆری كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەكات.”

ئاری ئەحمەد وتیشی: “ئەو پارەیەی تەرخان كراوە، بۆ كڕینی پەمپ و ماتۆڕ و بەستن و رێكخستنی پەمپەكان و پێداویستیی دیكەیە بۆ پڕۆژەكە، بۆیە ئەو پڕۆژەیە گەورەیە و زۆریش گرنگە بۆ پارێزگای سلێمانی كە كێشەی ئاویان ھەبوو، بەڵام حكومەتی ھەرێم پارەی تەرخانكردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت كێشەكەیان چارەسەر بكرێت.”

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان، ڕوونیکردەوە، “ئەو پڕۆژەیە لەسەر ئاوی دوكان جێبەجێ دەكرێت، كە یەك و دوو ھەیە و ئەوەی دوو كاری پەرەپێدانی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر بكرێت و دوای خەرجكردنی پارەكەش، دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا بەردەوام كاری تێدا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button