لاهور شێخ جهنگی پەیامێک ئاراستەی بەغداد دەکات

لڤین:
لە پەیامێکدا کە بۆ ساڵیادی تاوانی ئەنفال بڵاوی کردوەتەوە، لاهور شێخ جهنگی، ڕایگهیاند، ئەرکی هەمووانە کە کار بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی ئەنفال بکرێت، پێویستە کار بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی ئەو تاوانە بکرێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاریان بکاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمیش زۆرترین خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە ناوچەکانیان.
ئهمڕۆ 14ی 4 یادی 33یەمین تاوانی ئەنفالە کە تێیدا ڕژێمی بەعس 182 هەزار هاوڵاتی کوردی زیندەبەچاڵ و بێسەروشوێنکرد، لە ساڵیادی ئەو تاوانەدا، لاهور شێخ جهنگی هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه.
لە سەرەتای پەیامەکەدا هاتووە: “لە ساڵیادی مەرگەسات و تاوانی ئهنفالی بهدناودا كه ڕژێمی بهعسی لهناوچوو بێڕهحمانه دژی گهلهكهمان ئهنجامیدا، یادی له دهستچوونی ئهو ئازیزانهمان دەکەینەوە کە لە شاڵاوەکانی ئەو تاوانەدا زیندەبەچاڵ کران کە تا ئێستاش بەشێک لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان هەڵنەدراونەتەوە و ڕووفاتی قوربانییەکان نەگەڕێندراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان”.
هەر لە پەیامەکەیدا لاهور شێخ جهنگی، دەڵێت: “خۆڕاگریی کەسوکاری ئەنفال و تاقانەکان، فرمێسکیان گۆڕی بۆ هیوا، سڕینەوە و جینۆسایدی نەتەوەیەکیان گۆڕی بۆ بەهێزی ناسنامە و ئایندەیەکی گەشتر، لە پاڵ ئەو خۆڕاگرییەی ئەواندا ئەرکی هەمووانە کە کار بۆ نەهێشتنی ئاسەوارەکانی ئەنفال بکرێت، پێویستە کار بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی ئەو تاوانە بکرێت، حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاریان بکاتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم زۆرترین خزمەتگوزاریی بگەیەنێتە ناوچەکانیان”.