نرخی نەوت بەرزبوەوە

لڤین:

نرخی نەوت بەرزبوەوە و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 64 دۆلارە.

ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوەوە و ئێستا نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە 61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەم نرخانەش بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیادیان کردووە.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و 15ی مانگی سێی ئەمساڵێش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button