وەزارەتی شەهیدان چەند پڕۆژەیەک لە چەمچەماڵ ئەنجام دەدات

لڤین:

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە بری ٥٥٨ ملیۆن دینار مۆنۆمێنت و گۆڕستانی شەهیدانی ئەنفال لە چەمچەماڵ نوژەن دەکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شەهیدان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە چەند پڕۆژەیەک لەسەر بودجەی وەزارەتەکە لە سنوری چەمچەماڵ ئەنجام بدات.

لەرۆژی ١٥ی شوبات وەزارەتی شەهیدان  بە نووسراوی ژمارە (٤٦٧) داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە کە ڕەزامەندی بدەن لەسەر چەند پڕۆژەیەکی گرنگ سنوری چەمچەماڵ  لەسەر بوودجەی وەزارتەکەیان.

لە وەڵامی ئەو نوسراوەدا ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (٣٦٧٣) لە رۆژی ٧ی ئەم مانگەدا ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر خەرجکردنی بڕی زیاتر لە (٥٥٨) ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک.

پرۆژەکان:

١- دروستکردنی گۆڕستانێکی تایبەت بە رووفاتی ١٧١ ئەنفالکراو لە زێدی خۆیان بە بڕی زیاتر لە (١٧٥) ملیۆن دینار.

٢- زیاتر لە (١٠٢) ملیۆن دینار بۆ چاککردنی گۆرستانی ئەنفالکراوان کە بریتییە لە ٨٤٠ گۆڕی شەهیدانی ئەنفال.

٣- زیاتر لە (١٨٦) ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ/بانی مەقان

٤- نزیکەی (٩٥) ملیۆن دینار بۆ لێدانی بیرێکی ئیرتیوازی بۆ مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوان لە چەمچەماڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button