پێنج کەس لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە دەستگیرکران

لڤین:
ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە هۆی دوو تاوانی جیاوازەوە راگەیاند کە سێ کەسیان خەڵکیان هاککردووە و دوو کەسی دیکەشیان ئۆتۆمبیلێکیان دزیوە.
ئاسایشی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له رۆژی 28ی ئه‌م مانگه، به هاوكاری به‌شی ئای تی هێزه‌كانیان و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر توانیویانە سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن به‌پێی ماده‌ی 2 له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی راگیراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی راپەڕین تۆمه‌تباران هه‌ڵساون به هاككردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دواتر به‌هۆی بونی وێنه و ڤیدیۆی خێزانی هاكراوان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردون و داوای پاره‌یان كردوووه، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر و به‌هۆی نه‌بوونی ڕه‌گه‌زی ئه‌منی له كێشه‌كه‌دا دۆسیه‌كه ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان كرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌چالاكیه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانیاندا به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارقوڕنه توانرا دوو تۆمه‌تبار به پێی ماده‌ی 446ی یاسایی سزادانی عێراقی ده‌ستگیر بكرێن.
رونیكرده‌وه، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه، هه‌ڵساون به دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا كڕاون ناسراو به (مه‌لیكه)، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر دۆسیه‌كه هه‌واڵه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كراوە.