ماكرۆن بەنێچیرڤان بارزانی وت شەرمەزارم نەكەن

لڤین:  

پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ فەرەنسا دڵخۆشە و دەڵێت دەسکەوتێکی دیکەی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.

هێڤیدار ئەحمەد،دەڵێت نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێمەی گێڕایەوە “دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و گەمارۆی تووندی سەر ھەرێمی کوردستان، چۆمە کۆشکی ئیلیزی لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن کۆبوومەوە، بۆ ئەوەی ھەرێم لەو دۆخە دژوارەدا رزگار بکەین… ماکرۆن بە منی وت، کاری جددی دەکەین بەڵام شەرمەزارم نەکەن! منیش لەوێ بەڵێنم پێدا “.

ئەو پەرلەمانتارە لە زاری نێچیرڤان بارزانییەوە دەیگێڕێتەوە “دوای ئەویە وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرام، چومەوە پاریس و دیسان لە کۆشکی ئیلیزی لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن کۆبوومەوە و پێم وت، ئەوە ھاتووم بە بەرێزتان بڵێم، سوپاستان دەکەین بۆ نەھێشتنی ئەو گەمارۆیە و بەڵێنمدابوو شەرمەزارتان نەکەین و نەمانکرد”.

هێڤیدار ئەوەشی وتووە، ئێستاش کە لە پاریسە دڵنیایە “دەستکەوتێکی دیکەی گەورەی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە، لە ماوەیەکی کورت مەودادا ھەموومان بە خێر بۆ ئەم ھەرێمە دەبینن، با جەنابییان خۆی باس بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button