بە فەرمانی تورکیا پارتی هاتووچۆی ٥٣ گوندی برادۆست قەدەغە دەکات

لڤین:

بە فەرمانی تورکیا، پارتی ڕێگای هاتووچۆی ٥٣ گوندی برادۆست دادەخات و هۆشداریش بە گوند نشینان دەدرێت کە هەر کەسێک بچێتە دەرەوەی ئەو سنورانەی دیاریکراوە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دەکرێتە ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕۆژنیوز، ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە فەرمانی دەوڵەتی تورکیا، دەستیان کردووە بە داخستنی ڕێگای چەندین گوند لە سنووری دەڤەری برادۆستی سنووری پارێزگای هەولێر، ئەوەش “لە ڕێگەی دانانی خۆڵ لەسەر ڕێگاکان و دانانی هێزی پێشمەرگەی سەر بە فەرماندەی هەڵگورد، لە دەوروبەری گوندەکان”.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە تائێستا ڕێگای هاتووچۆی ٥٣ گوندی سنووری برادۆست داخراون و قەدەغەی هاتووچۆتیاندا ڕاگەیەندراوە کە بەشێک لەو گوندانە بریتین لە گوندەکانی: (بێرکم، گوندی دەراو، سنین، بەربزن و مێرگەڕەش، بێرکم و ناوداروک) لە سنوری ناحیەی سیدەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان تورکیا بە پارتی ڕاگەیاندووە کە هاوڵاتیانی ئەو سنورە ئاگادار بکاتەوە، هەر کەسێک بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختەی هێزەکانی پارتی بچێتە دەرەوەی سنووری گوندەکانیان ئەوا ڕاستەوخۆ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە دەکرێنە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە تائێستا چەندین جار لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەو سنورە هاوڵاتیان کراونەتە ئامانج و چەندین کەس بەهۆی بۆردومانەوە شەهید بوون.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button