هەڕەشە لەو پێشمەرگانە دەکرێت کە دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن

لڤین:
هەڕەشەی سزادان لەو پێشمەرگانە دەکرێت کە بەنیازن خۆپیشاندان بکەن بۆ داواکردنی مووچەکانیان.
بەشی ڕاگەیاندنی لیوای پێنجی پیادەی شارەزووری پێشمەرگە، لە راگەیەنراوێکدا “ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانی کردوەتەوە کەهەرکەسێک گردبوونەوە و خۆپیشاندان بکات بەپێی یاسای سەربازی لێپرسنەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەشێک لە هێزەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە نزیکەی دوومانگە مووچەیان وەنەگرتووە و بڕیار بوو لەمانگی ڕابردوو سێ مووچە بێ لێبڕین وەربگرن، بەڵام تائێستا مووچەکانیان وەرنەگرتووە، بڕیار بوو ئەمڕۆ بەشێک لە پێشمەرگەکانی لیوای پێنجی شارەزوور گردونەوەیەکی ناڕازی ڕێک بخەن بۆ داواکردنی مووچەکانیان، بەڵام بەهۆی ڕێگریکرندن و هەڕەشەوە گردبوونەوەکە نەکرا.