لەسلێمانی دژی سەردانەکەی ئەردۆغان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت

لڤین

لەشاری سلێمانی دژی سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ عێراق گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت.

دەستەی پارێزگاری سەروەری نیشتمان رایگەیاند: بەمەبەستی رەتكردنەوەو بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەكانی لەشكركێشی توركیاو سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، دەنگی نارەزایەتی بەرز دەكەینەوە.

دەستەکە دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ سەعات یەك لەبەردەم  ئۆفیسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسلێمانی گردبونەوەیەك دەكەین و بەیاننامەیەك لەوبارەیەوە دەخوێنینەوە.

هەروەها داواكاریشە هاوڵاتیان بەشداربن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button