یەکێتى خۆى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن ئامادەدەکات

لڤین

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی جەخت لە ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا هەڵسەنگاندنی پێویستی  بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی  هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دا.

ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەسەرپەرشتى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوى سەرکرادیەتى یەکێتیدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا، سەرۆکى یەکێتى ڕایگەیاندووە، یەک گوتاری و یەک دەستی سەرکردایەتی و راست و دروستی سیاسەتەکانی یەکێتی بووەتە جێی ئومێدی میللەت.

هەروەها، کۆبوونەوە گفتوگۆی هەمەلایەنە و تێرو تەسەلی لەسەر ئامادەکارییەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن و کاری  لیژنەکان کرد و هەڵسەنگاندنی پێویستی  بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسی یەکێتی لە کەمپینی  هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دا

سەرکردایەتى لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتیان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا دێتەدی، کە پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button