پۆلیسی زاخۆ دوو دزی دەستگیر کرد

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد، یەکێکیان لەمانگێکدا هەشت جار دزیکردووە، ئەوەی دیکەشیان لە مزگەوت دزی لە نوێژخوێنان کردبوو.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ  ڕاگەیاند “دوای لێکوڵینەوەیەکی ورد توانیمان دوو کەس دەستگیربکەین بە تاوانی دزیکردن یەکێکیان هاوڵاتی بیانییە له مزگەوتەکانی زاخۆ دزی لە گیرفانی نوێژخوێنان کردووە، پارە و کاتژمێر وشتی دیکەی دزیوە، ئەوەی دووەمیش لە دوکانەکانی زاخۆ لاپتۆپ و کاتژمێری ئەلیکترۆنی گرانبەهای دزیوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button