یونسێف: دەبێت ئاگربەست رابگەیەندرێت پێش ئەوەی غەززە ببێتە گۆڕستانی منداڵان

  • سندوقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان ناسراو بە (یونسێف) رایگەیاند، بارودۆخی منداڵان لە كەرتی غەززە كارەسات بارە و لە ئەنجامی بۆردومانە بەردەوامەكانی ئیسڕائیل-ەوە غەززە دەبێتە گۆڕستانی منداڵان.
  • ڕێكخراوی یونیسێف لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری لە كارەساتە مرۆییەكانی منداڵانی غەززە-دا و رایگەیاند:” غەززە دەگۆڕێت بۆ گۆڕستانی منداڵان، ئێمەش نیگەرانین لە زیادبوونی مردن لەنێوانیان لەو شارەدا”.
  • ئاماژەی بەوەشكردووە، “تا ئێستا 940 منداڵ لە غەززە بێسەروشوێنن و پێویستە دەستبەجێ ئاگربەست ئەنجام بدرێت، پێشەوەی كارەساتێكی مرۆیی قورستتر رووبدات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button