ڕاپۆرتێکی کەناڵی RYBAR ڕووسی لەسەر پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەرە ڕۆژئاوای کوردستان

ئەوەی جێی سەرنجە لەو کردەیەدا دە فڕۆکەی F-16C/D و فڕۆکەیەکی ئاواکسی E7T و دوو سوتەمەنی هەڵگری KC-135 و چوار درۆنی ئاکینجی بەشداربوون.
کەناڵی RYBAR ئاماژەی بەوە کردووە کەتورکەکان هێرشی بەردەوام بۆ لەناوبردنی گروپە کوردیەکان ڕادەگەیەنن، بەڵام چالاکیی کورد لە باکوری سوریا و عێراق کەم نەبووەتەوە، بۆ تورک، ئەم هەڵمەتە لەئێستاوە بووەتە “جانتایەکی بێ دەست” – جێهێشتنی واتا دۆڕان، لە ڕووی کرداریەوە ناتوانن سەربکەون، هەرچەندە هەوڵ بدەن و هەزاران کوردی تەسفیەکراو ڕابگەیەنن.
بەڵام دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ تاقیکردنەوەی چەک و ئامێرەکان لە بارودۆخی ڕاستەقینەدا و بەرزکردنەوەی پلەی دەسەڵاتداران لەنێو خەڵکی شارەکەدا و سەرقاڵکردنی خەڵکی لە کێشەکانی ناوخۆی وڵات بەکوردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button