حكومەتی هەرێم پولەكە لە دەستیدا تۆپی

لڤین: شیكاری
پولی وەزیرە تاقانەكەی مەسیحیەكان حكومەتی هەرێمی ئیحراج كرد و لە ئێستادا هەرێمی كوردستان وەك نەزانێ لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی ناسراوە چونكە حساباتی لەسەر هێڵە جوگرافیەكانی نەكردووە و سنورەكانی وڵاتانی لەئاستی نەتەوە دیاریكردووە.

پولەكەی پۆستە كە بەبۆنەی هاتنی پاپای ڤانتیكان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم دروستی كردبوو بە شێوەیەكی فەرمی و لەلایەن هەریەكە لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بە پاپا ناسێندرا هەرێمی كوردستانی دووچاری كێشە كرد.

پولەكە لە رۆژی هاتنی پاپا لە رۆژی 7ی ئەم مانگە كە گەیشتە هەرێمی كوردستان لە هۆڵی فرۆكەخانە بەشێوەیەكی فەرمی لەبەردەم پاپا خرایەڕوو، پولەكە لەلایەن وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە تویتەری خۆی ئاشكرایكردبوو، شەش جۆری جیاوازبوو كە هەریەكەیان نرخێكی تایبەتی لەسەر دیاریكرابوو ئەوەی وێنەی پاپا و نەخشەی كوردستانی گەورەی لەسەربوو پولی 500 دیناری بوو.

هەمان رۆژ مەسعود بارزانی كە هیچ پۆستێكی فەرمی لە جكومەتدا نیە لە مەراسیمی پێشوازیەكەدا ئامادەبوو دیاری خۆی كە خاچێك بوو پیشكەشی پاپاكرد، بەڵام دیاری فەرمی هەرێم پولەكانی پۆستەبوو .

پولە قەڵبەكەی هەرێم
بڵاوبوونەوەی نەخشەی كوردستانی گەورە كە بەشێك لە سنوری فەرمی سوریا و توركیا و ئێران دەگرێتەخۆی لەسەر پولێك كە پولی هەرێمی كوردستانە نیگەرانی فراوانی هەریەكە لە توركیا و ئێرانی لێكەوتەوە و بە فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەو دوو وڵاتە داوای رونكردنەوە و پەشیمان بوونەوەی حكومەتی هەرێمیان كرد.

لەگەڵ هاتنەدەنگی ئەو دوو وڵاتە حزبەكانی توركیا هەریەكەی بەشێوەیەك كاردانەوەی دەربڕی پارتی دەسەڵاتداری توركیا ئاكەپە رەتوندی ئەو كارەی ئیدانەكرد و بە مەسعود بارزانی وت “بارزانی سنوری خۆت بزانە”، داوی ئەویش پارتی هاوپەیمانی ئەردۆغان مەهەپە وتی نەخشەی كوردستان لەژێر پێماندایە، مەراڵ ئاكشنەر سەرۆكی ئی پارتی وتی بارزانی و ئەردۆغان هاوپەیمانن چۆن دەبێت ئەو نەخشەیە ببێتە خاكی ئەوان.

تاقانە پارتە كوردیەكەی توركیا پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە كە لە ئێستادا هەڕەشەی داخستنی لەسەرە، لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارە نەتەوەپەرستەكان لەبارەی ئەو نەخشەیە وتی: ئەو پرسیارە لە بارزانی بكەن ئێمە نەخشەكەمان بڵاونەكردووەتەوە.

هەرێمی كوردستان خێرا پەشیمان بویەوە
لە دوای كاردانەوەكانی توركیا و ئێران لە بارەی ئەو نەخشیەحكومەتی هەرێمی كوردستان بەخێرایی پەشیمان بوویەوە و جوتیار عادل، لەیەكەم دەركەوتنیدا وتی: ئەوەی بڵاوكراوەتەوە تەنیا كارێكی پێشنیازكراوی ژمارەیەك هونەرمەند و شێوەكارە و پێشنیازیان كردووە و هیچ كام لەو نمونانەی كە پێشنیازكراون، پەسندنەكراون و پولی فەرمی نین.

وتەبێژی حكومەت لە بیری كرد كە بەرزترین ئاستی باڵای سیاسی هەرێمی كوردستان بە ڤیدیۆو بە وێنە پولەكانیان بە پاپا ناساند، لە روی عورفی دیبلۆماسیەوە وەك فەرمی ناسێندرا، حكومەتی هەرێمیش بۆ پەیامە توندەكانی توركیا و ئێران هیچ كاردانەوەیەكی دەرنەبڕی.

پولەكەی هەرێم هەڵەبوو
ئەگەر لە روانگەی نەتەوەییەوە لێی بڕواندرێت، دەركردنی ئەو پولە كارێكی دروست بوو حكومەتی هەرێم دەبوو داكۆكی لێبكردایە، بەڵام بەكاتێك لەرووی فەرمی و سیاسی و نێودەوڵەتیەوە لێی بڕواندرێت تێدەگەین كارەكەی حكومەتی هەرێم لەچوارچێوەی سۆزدا كراوە و هیچ لێكدانەوەیەكی فەرمی بۆنەكراوە لە رووی یاسایی و نێودەوڵەتی و سیاسیەوە.

هەریەكە لە توركیا و ئێران راستەكەن كاتێك حسابات لەسەر هێڵە سنوریەكانی نێوانیان دەكەن چونكە بەشێوەیەكی فەرمی باكوری كوردستان سەرجەمی خاكی توركیایە، وەك چۆن بۆ رۆژهەڵاتی كوردستانیش لەگەڵ ئێراندا راستە، خودی هەرێمی كوردستان كە تا ئێستاش زوو زوو دووپاتی دەكەنەوە كە هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق كەواتە ئەو نەخشەیە نەخشیەكی نەتەوەییە و لەم قۆناغەی جوگرافیای سیاسی و نێودەوڵەتی ناوچەكە زۆرتر خەیاڵیە.

نەخشەكە ئەگەر لەلایەن هەر پارتێكی سیاسیەوە بڵاوبكرایەتەوە كارێكی دروست بوو، بەڵام كاتێك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بڵاودەكرێتەوە كاردانەوەی دەوڵەتانی لێدەكەوێتەوە لەبەر ئەوەی هەرێم وەك حكومەت پێگەی فەرمی هەیە، لە رابردووشدا زۆرجار بینراوە توركیا كە نەخشەی دەوڵەتی عوسمانی بڵاودەكەنەوە لە ناویدا موسل و زۆر ناوچەی دیكەی كوردستان هەیە خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان نیگەران دەكات.

پولە مەسیحیەكە و پەكەكە
هەڵوێستی توركیا لەبەرامبەر ئەو پولەی كە لەلایەن وەزیرێكی تاقانەی مەسیحیەوە لە حكومەتی هەرێم دروستكرابوو هەرێمی تووشی ئیحراجی كرد، بەڵام راستیەكە ئەوەیە پولەكە هەستی نەتەوایەتی بەشێك لە خەڵكی بەرزكردەوە بەبێ لێكدانەوەی سیاسی و جوگرافیای نێودەوڵەتی پشتیوانی كارەی وەزیرە تاقانەكەیان كرد.

لەبەرامبەردا بەشێك لەوانەشی كە رەخنەگری پارتی و حكومەتی هەرێمن بەبیریان هێنایەوە كە توركیا كێشەی لەگەڵ كورد و جوگرافیای كوردی هەیە، ئەوەش بە هەلێكزاندرا تا رەخنە لە حومەتی هەرێم بگرن كە دەیوت هۆكاری لەشكركێشی و بۆردومانەكانی توركیا پەكەكەیە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button