هەپەگە شەهید بوونی پێنج گەریلای ڕاگەیاند

لڤین:

هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هاوینی رابردوودا هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ داگیرکەران شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ناسنامەی پێنج شەهیدی ئاشکرا کرد لە ڕۆژانی ٢٦ی ئابی ساڵی ٢٠٢٢ و مانگی تەموزی هەمان ساڵ لە ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەراندا شەهید بوون.

هەپەگە ڕونیکردووەتەوە: لەم هەنگاوە شۆڕشگێڕانەدا هەڤاڵانمان، نیرڤانا و وەڵات کە بە شێوازی تیمی گەڕۆک شەڕیان کرد، لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ بە تاکتیکی گەریلایی سەردەمی نوێ هێرشیان کردە سەر دوژمن و لە چالاکیی تایبەتەکانیاندا شەهید بوون.

ئەوەشی ڕونکردووەتەوە سێ شەهیدی دیکەی بەرخۆدانەکانی گەریلا کە پێهاتون لە هەریەکە لە: مونزور و عەگید و هێرش کە وەک بەشێک لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەڕی شەهید سەڤاش مەرەش ئەرکی گرنگیان لە ئەستۆ گرت و ڕۆڵی گرنگیان لە ڕوبەڕوبونەوەی داگیرکەران بینی لە هێرشی دوژمندا لە تەمووزی ٢٠٢٢دا شەهید بوون.

 

ناسنامەی شەهیدەکان:

 

نازناو: نیرڤانا نینهورساگ

ناو: زێرین ئەبیچ

شوێنی لەدایکبوون: ماردین

ناوی دایک و باوک: تورکان – سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

 

 

نازناو:  وەڵات داڵاهۆ

ناو: پۆریا عیرفانی

شوێنی لەدایکبوون: کرماشان

ناوی دایک و باوک: توران – مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

 

نازناو: مونزور زیلان

ناو: ئیبراهیم ناسر بەیار

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

ناوی دایک و باوک: سۆلماز – عەبدوڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمموزی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

 

 

نازناو: عەگید چیاگەر

ناو: حوسێن زەیتون

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئۆزگول – بەهجەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمموزی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

 

نازناو: هێرش ئادار

ناو: شەڕڤان یەشار

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: گولی – عومەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: تەمموزی ٢٠٢٢ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button