فەرەنسا کەسوکاری چەکدارانی داعش دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی

لڤین

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 15 ژن و 32 منداڵی لە کەمپێکی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە سوریا، گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی.دەستەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش پشتڕاستی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر 47 ئەندامی خێزانەکانی داعشی ڕادەستی شاندێکی فەڕەنسایی کردووە.

ئەمە دووهەم جارە فەرەنسا هاووڵاتیانی خۆی لە سوریا دەگەرێنێتەوە.

سەرچاوەیەکی دەستی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ڕۆژی دووشەممە شاندێکی فەڕمی حکومەتی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی ستیڤان ڕۆماتی گەیشتە قامشلۆ و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کۆبووەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڵگەنامەی فەڕمی ڕادەستکردنی ٣٢ منداڵ و 15 ژن لە کەسوکاری داعش واژۆ کرا.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ چەندین ساڵە فشار دەخەنە سەر فەرەنسا کە ژن و کە هاووڵاتیانی فەرەنسی کەسوکاری چەکدارانی داعش بگەڕێننەوە.

چاودێری سیاسی سەعد دەلی دەڵێت، فەرەنسا هەوڵدەدات هەموو ژن و منداڵەکانی خێزانەکانی داعش بگەڕێنێتەوە بۆ فەرەنسا و چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیە.

دەلی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ” ئەوەی بەدیمان کردووە ئەوەیە کە حکومەتی فەرەنسا هەوڵ دەدات بە ڕێژەیەکی باش یان بە خێرایی ژن و منداڵی و کەسوکارەکانی چەکدارانی داعش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بگەرێنێتەوە.”

شاندی فەرەنسی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کرد بۆ ئەم پرۆسەیە هاوبەشەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی فەرەنسی لە بنەماڵەکانی داعش، کە لە کەمپەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشتەجێن.

ئەو ژن و منداڵانەی ڕۆژی ڕۆژی سێشەممە گەڕێندراونەتەوە لە کەمپی ڕۆژی باکوری ڕۆژئاوای سوریا نیشتەجێبوون لە نزیک سنوری تورکیا و عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button