ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

لڤین:

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە گۆڕانکارییە حکومییەکان دەکرێت و هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.

رۆژی دووشەممە 09-01-2023 هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە” کەناڵی رووداو”ی رایگەیاند، “هەندێک کێشە لەبارەی هەندێک دۆسیەی تایبەت رێگربوون لەپێش کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی، بەڵام لە ماوەی رابردوودا کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و دوور لە راگەیاندنەکان هەبووە و گفتوگۆیان لەبارەی گلەییەکانیان لە یەکدی کردووە.”

بە گوتەی ئەو ئەندامەی سەرکرادیەتیی یەکێتی، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەبارەی گۆڕانکارییە حکومییەکان کۆدەبێتەوە، کە قۆناخێکە لە رێککەوتنەکان و هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button