پۆلیسی سلێمانی: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٠ ههزار تۆمەتبار دەستگیر کراون

لڤین:
پۆلیسی سلێمانی ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد، کوشتن لە ساڵی٢٠٢٢دا کەمیکردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وتهبێژی پۆلیسی سلێمانی، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئامارهكانی پهیوهست به تاوان و چالاكییهكانی له ساڵی ٢٠٢٢دا ئاشكراكرد.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، رێژەی تاوانی کوشتن لە سلێمانی لەچاو ساڵانی رابردوودا کەمیکردووە، لەکاتێکدا رێژەی خۆکوشتن لە هەڵکشاندا بووە.
ئامارهكان لەبارەی رووداوی تاوان و تۆمەتبارانەوە بەم شێوەیەیە:
– لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا نۆ ههزار ٣٠٣ پەڕاو کراوەتەوە، ههشت ههزار و ٤١٠یان ئاشکرا کراوە و ٨٩٣ پەڕاو لێکۆڵینەوە تێیاندا بەردەوامە.
– هەر پارساڵ ١٠ ههزار و ٦٣٧ تۆمەتبار دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا، ١٠ ههزار و ٤٠٩ تۆمەتبار رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و دوای چوونە بنکەی پۆلیس دۆسیەکان کۆتاییان پێهێنراوە بەبێ دەستبەسەر کردن.
– ٢١ ههزار و ٤٦ تۆمەتبار لە ساڵی ٢٠٢٢ دا رووبەرووی یاسا کراونەتەوە.
– ٢١٢ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکراون کە خەڵکی پارێزگاکانی دیكهن و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانهوه داواکراو بوون و دوای رێکارهكان رەوانەی شارەکانیان کراونەتەوە بۆ لێپێچینەوە.
– ٥٣٣ تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیرکراون کە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەشەوە داواکراوبوون و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە.
– تاوانەکانی کوشتن لە سلێمانی لە ٢٠٢٢دا ٤١ حاڵەت بووە کە بهراورد به ساڵی ٢٠٢١ کەمی کردووە کە ٦١ حاڵەت بووه.
– حاڵهتهكانی خۆکوشتن لە ٢٠٢٢دا ٦٩ حاڵەت بووە کە لە ٢٠٢١ دا ٦١ حاڵەت بووە.
– ٦٩٠ حاڵەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی تۆمار کراوە کە ٣٢٩ تۆمەتباریان دەستگیرکراون و لەچاو ساڵی پێشووتردا زیادیکردووە کە ساڵی ٢٠٢١، ٥٨٧ حاڵەت بووە.
– ٤٠ کەس دەستگیرکراون لەسەر پرسی ماددەی هۆشبەر و رادەستی بەشی رووبەرووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر کراون.
– لەسەر دەرۆزەکەری لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٨٦ کەس دەستگیرکراون و دواتر رووبەرووی یاسا کراونەتەوە.
– دوو ههزار و ٣٨٢ حاڵەتی دزی هەبووە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ههزار و ٣٥٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.