وەزارەتی کشتوکاڵ زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی وشكەساڵی تەرخان دەكات

لڤین:

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان، ڕێككەوتن لەسەر تەرخانكردنی زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ چارەسەكردنی تەنگژەی وشكەساڵی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن كاروان سەباح هرمانی بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە”تا كۆتایی ساڵی ڕابردوو، 24410 بیر لە هەرێمی كوردستان هەڵكەندراون بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوە و پیشەسازی، ئەمەش كاریگەریی لەسەر ئاستی ئاوی ژێرزەوی دروستكردووە”.

بە وتەی هرمانی”لە كۆی 86 پرۆژە بۆ چارەسەكردنی وشكەساڵی و كەمی ئاو، بە بڕی تێچووی 515 ملیار و 893 ملیۆن دینار، 4 پرۆژە تەواوكران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button