تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند

لڤین:

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکی خۆی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە” سەبازێکمان بە ناوی (ئێمرە سەڤینچ) لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی (کلیل – چنگ) لە ناوچەی ئاڤاشین لە خاکی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا”.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە لە هەرێمی کوردستان کوژراون، گەیشتە (٦٦) سەرباز.

دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی (کلیل – چنگ) لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button