لە سبەینێوە بەفەرمی ڤیزای گەشت بۆ ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت
لڤین:
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٣ بە شێوەی فەرمی ڤیزای وڵاتی ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.
ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٢ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئێسلامیی ئێرانەوە ئاگادار کراینەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٣ بە شێوەی فەرمی ڤیزای وڵاتی ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.
ڕوونیش کراوەتەوە: ھەر ھاووڵاتی و گەشتیارێک بەنیازە سەفەر بۆ ئێران بکات لە بەیانییەوە مەرجی ھەبوونی ڤێزای لەسەر ھەڵدەگیرێت و تەنیا بە ھەڵگرتنی پاسپۆرتی عێراقی کە ماوەکەی لە شەش مانگ کەمتر نەبیت و کارتی ڤاکسینی دوو ژەمی کۆرۆنا (ڤیزە کارت)، یان بڕوانامەی پشکنینی نێگەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR)، دەتوانێت لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ وڵاتی ئێران سەفەر بکات.