ئۆكراینا: له‌رێگه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌وه ٣٢ سه‌ربازمان ئازادكران
لڤین:
سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا، ئاندری یه‌رماک له په‌یامێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كان زانیاریی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ٣٢ سه‌ربازی ئۆكراینییان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵاته‌كه.
ئاندری یه‌رماک تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو ئه‌و سه‌ربازانه‌دا كه له ئه‌نجامی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان ئازاد كراون، هه‌ندێک سه‌رباز هه‌ن كه وا ده‌زانرا بێسه‌روشوێنن و رایگه‌یاندووه: “له‌و شوێنانه بوون كه پێكدادانی سه‌خت تێیدا روویدا. زۆرینه‌ی ئه‌مانه به بێسه‌روشوێن دانرابوون. كه‌سه‌كانمان ده‌هێنینه‌وه”.
هاوكات له چوارچێوه‌ی ئاڵوگۆڕی دیله‌كاندا، ته‌رمی ٦٢ كه‌س كه له میانی جه‌نگدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو، له‌لایه‌ن رووسیاوه راده‌ستی ئۆكراینا كرانەوە.