نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە
لڤین:
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧١٨ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤١٣) هەزار دینارە.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٦٤) هەزار دینارە.
– نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٠٧) هەزار دینارە.