دادگای کەتنی هەولێر ئازادکردنی بە مەرجی شێروان شێروانی و هاوڕێیانی ڕەتکردەوە

لڤین

بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند،”دادگای کەتنی هەولێر بڕیاری خۆی سەبارەت بە ئازادکردنی بە مەرجی پێنج لە سزادراوانی بادینان دا و لە بڕیارەکەدا هاتوە، ئازادکردنی بە مەرج ئەو سزادراوانە ناگرێتەوە”.

بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،”دادوەری دادگای کەتنی هەولێر بڕیاری کۆتایی سەبارەت  ئازادکردنی بە مەرجی هەریەک لە (کۆڤان تارق، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف، مەحمەد ناجی)دا کە بەگوێرەی بڕیارەکە ئەو سزادراوانە ئازادکردنی مەرجدار نایانگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،” هەریەک لە (شیروان شیروانی، مەلا شڤان، هاریوان عیسا، گوهدار زێباری و ئەیاز کەرەم) داواکاریەکیان لە ڕێگەی چاکسازی گەورانی هەولێرەوە ئاڕاستەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردوە بە مەبەستی گواستنەوەیان لە چاکسازی گەورانی هەولێرەوە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی.

ئەو پارێزەوە وتیشی،”گواستنەوەی ئەو سزادراوانە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی بە مانای ئەوە نییە کە ئەو سزادراوەنە بێبەشبن لە ڕێکارەکانی ئازادبونی مەرجدار، لە ئەگەری گواستنەوەیاندا بۆ سلێمانی ئەوا ئەوکاتە وەک تیمی پارێزەران لە سلێمانییەوە ڕێکارەکانی ئازادبونی بە مەرجیان جێبەجێدەکەین”.

سەبارەت بە دۆخی سزادراوان بەشدار حەسەن باسی لەوەکرد،”(شیروان شیروانی، مەلا شڤان، هاریوان عیسا، گوهدار زێباری و ئەیاز کەرەم) مانیان لە خواردن گرتوە و بەو هۆیەش بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام یەکێکیان لە ژێر فشاردا مانگرتنەکەی شکاندوە و یەکێکیشیان دوێنێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە قاچێکی لەدەستداوە و گورچیلەکانیشی لاوازبوە”.

بەوتەی ئەو پارێزەرە،”ئەو بڕیارەی دادگەی کەتنی دەشتی هەولێر و داواکاری گشتی دور و نزیک بەیوەندی بە ڕێکارەکانی ئازادکردنی بەمەرجەوە نییە ئەو ماددەیەی کە سزادراوانی لەسەر گیراون ماددەی یەک لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان پێویستە دادگای پێداچونەوە، پێداچونەوە بەو بڕیارە هەڵەیەی دادگەی کەتننی هەولێردا بکا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button