وه‌زیرەکەی سه‌در ڕەتیکردەوە كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئەنجام بدەن
لڤین:
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، ناسراو به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، له‌په‌یامێكدا ره‌تیكرده‌وه، كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامبده‌ن.
راشیگه‌یاند، “له‌مه‌ودوا هیچ شتێك ئێمه و ئێوه كۆناكاته‌وه، خاڵی هاوبه‌شمان ته‌نها خۆشه‌ویستیه بۆ ئیمام حوسه‌ین”.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت قوبه‌ی مه‌زارگه‌ی فه‌رمانده‌ی ئیمانداران بۆردومان بكات، ئایا خۆپیشانده‌ران به خوێنی سارد ناكوژێت؟، هه‌ركه‌سێك له سه‌رده‌می راپه‌ڕیندا فه‌رمانی كوشتنی سوپا و پۆلیسی نه‌جه‌ف بدات، ئایا نابێت گه‌ل و عه‌قیده‌ی خۆی بكوژێت؟! هه‌ركه‌سێك ویستبێتی هێرش بكاته سه‌ر نه‌جه‌ف، دزه‌پێكراوه‌كانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، ئایا خۆپیشانده‌ره بێ چه‌كه‌كان ناكوژێت؟!، ئه‌وه‌ی شانازی به كوشتنی سوننه و شیعه بكات، شۆڕشگێڕه‌كان ناكوژێت؟”.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ده‌شڵێت: “كێ بوه هۆی مردنی هه‌زار و 700 كه‌س له كه‌مپی سپایكه‌ر، ئێستا چۆن ده‌ستی كوشتنی شۆڕشگێڕانی چاكسازی نیه؟، چۆن ده‌ته‌وێت شێخی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌گه‌ڵ میهره‌بانی حوسه‌ین یه‌كبخه‌ین؟ سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت، له كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌زید رازی نه‌بو؟، له‌مه‌ودوا هیچ شتێك پێكه‌وه كۆمان ناكاته‌وه، به‌ڵام بۆ خۆشه‌ویستی نیشتمان نامانه‌وێت ئاشتی و ئارامی هاوڵاتیان تێكبچێت”.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، “ئاگادارت ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ی (شێخی چوارچێوه)، خاڵی هاوبه‌شمان ته‌نها خۆشه‌ویستی حوسه‌ینه”.