ره‌وتی سه‌در واده‌ی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
لڤین:
وه‌زیری سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی ده‌كات سبه‌ی هه‌ینی جارێكی دیكه خۆپیشاندان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، هاوكات فۆڕمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پڕبكه‌نه‌وه، دەشڵیت، “چاوەڕوانی وردەکاری نوێ بن لەبارەی خۆپیشاندانەکەوە ئاگادارتان دەکەیەنەوە”.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در “وه‌زیری سه‌در” ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یامێكدا بۆ لایه‌نگرانی ره‌وته‌كه‌ی رایگه‌یاند، “پێویسته ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له كاتژمێر 5:00ی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له چاكسازی”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێویسته هه‌موان ئارامگربن و دان به‌خۆیاندا بگرن له پێناو ئارامی وڵاته‌دا، “چاوەڕوانی وردەکاری نوێ بن لەبارەی خۆپیشاندانەکەوە ئاگادارتان دەکەیەنەوە”.
موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوێنێ لە پەیامێکدا رایگه‌یاند، رەنگە هەندێک لایەن باوەڕیان وابێت هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە کۆبونەوەی پەرلەمان هەیە تا بە دەنگدان ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ئەوان ئەو بۆچونە رەتدەکەنەوە بە بۆچونی ئەوانەی دەزانن کە بەدوای پشک پشکێنە، بەردەوامی گەندەڵی و جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانی هاوڵاتیان دەگەڕێن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەکات و داوای لێدەکات بڕیاربدات بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی، بەتایبەت دوای ئەوەی پەرلەمان پابەندی وادە دەستورییەکان نەبو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، راسپاردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی پشک پشکێنە و سازان لەجێگەی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، بۆیە تائێستا گومانی چاک بە دەسەڵاتی دادوەری دەبەن هەرچەندە دەزانن فشاری سیاسی و ئەمنیش لەسەریان هەیە.