لە باکوری کوردستان 5 کەس دەستگیرکران

لڤین

لە مێردین لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا 5 کەس دەستگیرکران.

لە مێرسین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و 5 کەسی دەستگیرکرد. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری مێرسین، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان، دەرگای ماڵەکانی شکاند و کەلوپەلی نێو ماڵیان تێکدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 5 کەس دەستگیرکران و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێرسین ڕەوانەکران.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو هاوڵاتیانە بە بیانوی ئەوە دەستگیرکراون کە ئامادەکاریان بۆ 15ی تەباخ کردووە.

شایەنی باسە 15ى ئابی 1984 یەکەم فیشەک لەلایەن فەرماندە عەگید (مەحسوم کۆرکماز)، بە ڕووی دەوڵەتی تورکدا تەقێنراوە، كە[ کراوە بە دەستپێکردنی شۆڕشی چەکداریی پارتی کرێکارانی کوردستان و ساڵانە یاد دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button