تووشبوون بە په‌تای خوێنبه‌ربوون لە عێراق بەردەوامە

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی ١٢٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی راگەیاند.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، رایگەیاند: کە ١٢٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی تۆمارکراوە و لەو ژمارەیە، ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.

سەیف بەدر زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو. لە ٢٦ی تەمووزی رابردوودا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندورستی جیھانی، رێژەی گیانلەدەستدان بەھۆی پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی، دەگاتە ٤٠ لەسەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button