هۆشیار عهبدوڵا:گرنگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێت دەسەڵات لە هەرێمدا چەند نابەرپرسە

لڤین:
هۆشیار عهبدوڵا، پهرلهمانتاری پێشووی گۆڕان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق رایگهیاند، کە لە نەتەوە یەکگرتوەکاندا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بە خراپ باس دەکرێن مایەی دڵخۆشیە نەک نیگەرانی، گرنگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێت دەسەڵات لە هەرێمدا چەند نابەرپرسە.
هۆشیار عهبدوڵا له بڵاوكراوهیهكدا دهڵێت: “لێدوانەکانی بلاسخارت لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێم هۆشداری نین، هێندەی ئاماژەن بۆ سەرەتای کۆتایی ئەو مۆدیلە حزبییە چەقبەستوە کە پارتی و یەکێتی بە سەر هەرێمدا سەپاندویانە! کە باسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیشی کرد ویستی فشار بێ بە ئاقاری ئەوەی دوانەخرێت”.
دهشنووسێت: “کە لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بە خراپ باس دەکرێن مایەی دڵخۆشیە نەک نیگەرانی”.
وهك ئهو پهرلهمانتارهی پێشووی گۆڕان باسی كردووه: “گرنگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێت دەسەڵات لە هەرێمدا چەند نابەرپرسە، کاتێکیش بلاسخارت دۆخی خراپی هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتوو بەیەکەوە دەبەستێتەوە، مەبەستیەتی بڵێ گۆڕانکاری بەرێوەیە”.