وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق باڵیۆزى توركیاى بانگ كرد

لڤین:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به فه‌رمى بانگهێشتى باڵیۆزى توركیاى له عێراق كرد بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى ناڕه‌زایه‌تى خۆى پێشكه‌شبكات له‌باره‌ى هێرش و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌و وڵاته له هه‌رێمى كوردستان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرایكرد، “ئه‌مڕۆ بانگهێشتى عه‌لى ڕه‌زا گونه‌ى، باڵیۆزى توركیامان كرد له عێراق و راپۆرتێكى تووندمان پێدا له‌باره‌ى ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى كه سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌نێو خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دات”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئه‌وه‌مان به باڵیۆزى توركیا راگه‌یاند پێویسته بوه‌ستن له‌م كرده‌وه شه‌ڕانگێزییانه و ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن مایه‌ى قبوڵكردن نییه”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، “عێراق به مافى خۆى ده‌زانێت كه رێكارى یاسایی به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێته‌به‌ر”.