فراکسیۆنی پارتی: لەگەڵ ئەوەداین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت

لڤین:

فراکسیۆنی پارتی لە کۆی ١٦ فراکسیۆن ١١ فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمیدیای حیزبەکەی ڕایگەیاند: حزبه‌كه‌ی لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت، پێشوازیمان کرد لە مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و لە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وای دەردەخات کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ١ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن.

وتیشی: وەک نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بەڕەسمی ڕایدەگەیەنین پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراویدا لە ۱ی۱۰ی ۲۰۲۲ بەڕێوە بچن و بە هیچ شێوەیەک پارتی زۆرینەی پەرلەمانی بەکارناهێنن بۆ درێژکردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کورستان.

وتیشی: ”ئامادەکاری کراوە و مەرسووم دەرچووە و سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپاردووە پێداویستییە لۆجستی و دارایییەکان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردن، ئەوەی کە ماوە چارەسەرکردنی گرفتی یاساییی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسییە کە ئەمە ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button