ئێران لە زاری میدیاکانیەوە هێشتا تۆڵەی خۆمان نەکردۆتەوە

لڤین:

میدیا ئێرانیەکان ڕایانگەیاند: “هێشتا تۆڵەی کوژرانی هێزەکانمان کە لە سووریا نەکردۆتەوە.”

ڕاشیانگەیاندوە هێرشی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندی بە کوژرانی دوو پلەداری هێزی سوپای پاسدارانەوە نیە کە لە ئەم دواییەدا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها دەشڵێن : هێرشەکانی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی مووساد لە هەولێر وەڵامدانەوەی بە ئۆپەراسیۆنێک بوو کە لە ئەم دواییەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دژی ئێران ئەنجام دراوە و لە هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتیانکردوە.

هەروەها ئێران سەبارەت بە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لەگەڵ هیچ کەسێک دانوستان و سازش ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button