لە سلێمانی 9 تۆمەتبار دەستگیركران

لڤین:
مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەسێ چالاكی جیادا 9 تۆمەتباریان بەتۆمەتی جیاواز دەستگیركرد .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، لەچالاكییەكەدا و لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە بووبونە هۆی بێزاركردنیان ، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ش ، ن ، ف )،(أ، ح، م)،(ر، م، ح)،(م ،ر، م)،(أ، ص، أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون .”
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە چالاكییەكی تردا توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێن كە ویستبویان هەڵبكوتنە سەرهاوڵاتییەك و تەقەی لێبكەن.
هەروەها لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە ،لەئێستادا تۆمەتباران ( ی ، د ،ع) ٫ ( ا، ا، ن) ٫(م ، ع ، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.
ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردوە کە لە كاتی دەرچوونی هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی نوسینگەی بەكرەجۆ توانرا تۆمەتبارێكی تر بەناوی (ه ، س ، م ) دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتبار بووە.