سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەستی لە پەرلەمانتاری کێشایەوە

لڤین: 

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەستلەکار کێشانەوەی خۆی لە کاری پەرلەمانی ڕاگەیاند  و دەڵێت دەگەڕیمەوە سەر پیشەکەی پێشووم ئەگەر کێشەم بۆ دروست نەکەن. 

کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەست لە کاری پەرلەمانی پەرلەمانتاری دەکێشمەوە و هاوکات هیچ خانەنشینیەک وەرناگرێت.

ئەو وتیشی تا ئێستا ١٨ جار هاتوومەتە بەردەم پەرلەمان بەڵام هەموو جارێک ڕیگریم لێکراوە بچمە هۆڵی پەرلەمان، دۆخی تەندروستیشم جێگیرە و بەرەو باشتر بوونیش دەچم.

ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە لە ماوەی ڕابردوو لە بارەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەکە بڵاوکرایەوە وتی: کاک شاسوار برای منە ئەو چەندە متمانەی بە منە منیش ئەوەندە متمانەم بەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button