سەرۆکی حکومەت بڕیاری هەموو هاوکاریەکیدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

لڤین:

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ “پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە ڕۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشانکردنی ڕۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی بە فەرمانێک بڕیاریدا بە ڕاسپاردانی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لە گەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی”.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ بە مەبەستی دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button