ئەمریکا بەبڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا دەکات

لڤین:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند دەسەڵات دراوەتە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی بە بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی سەربازیی بداتە سوپای ئۆکرانیا.

ئەنتۆنی بلینکن، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت “ئەمریکا، لە دوای ئەوەی ئۆکرانیا سەربەخۆیی خۆی لە یەکێتی سۆڤییەت بەدەستھێنا بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ ھاوبەشێکی نزیکن”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت “ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئۆکرانیا بە ئازایەتی و شەرەفمەندانە لە دژی ھێرشە بێبنەما و ستەمکارییەکەی رووسیا دەجەنگن، منیش پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی کە لە سەرۆک بایدنەوە وەرمگرتووە، دەسەڵاتم دایە وەزارەتی بەرگریی کە بەهای ٣٥٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاریی خێرای سەربازیی بگەێنێتە سوپای ئۆکرانیا”.

بلینکن ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەگەڵ ئەم ھاوکارییەدا کۆی گشتیی ئەو ھاوکارییانەی کە ئەمریکا لە ماوەی ساڵێکدا داویەتی بە ئۆکرانیا یەک ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button