فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە: لە سەر ئەرکی سەرۆکی حکومەت تەرمی نۆ کۆچبەر لە یۆنانەوە دەگێڕینەوە

لڤین:

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەرمی نۆ لەو قوربانیانەی کە ناسراونەتەوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لە کەناراوەکانی یۆنان بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا دەڵێت: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە نزیک دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە و پرسی (رێوار)ی تەمەن 11 ساڵ و گەڕاندنەوەی 9 تەرم، ڕۆژی  هه‌ینی (21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) شاندێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەسینای پایتەختی یۆنان سەردانی وەزارەتی کاروباری پەنابەر و کۆچبەرانی کۆماری یۆنانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەنووسی قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ تاوتوێ کرا.

ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمڕۆ لە فەرمانگەی  پەیوەندییەکانی دەرەوە، کونسوڵی گشتی یۆنان لەگەڵ نوێنەری کەس و کاری بێسەر و شوێنەکان کۆبووەوە و دڵنیای کردن کە حکومەتی یۆنان هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوەو لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە، هەر لەو دیدارەدا کەسوکاری بێسەروشوێنەکان یاداشتنامەیەکیان ئاراستەی حکومەتی کۆماری یۆنان کرد.

فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە رایدەگەێنێت کە لە چەند رۆژی داهاتوودا، تەرمی 9 لەو قوربانیانەی کە ناسراونەتەوە دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان. بەهۆی خراپی کەش و هەوا و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان پرۆسەکە چەند ڕۆژێک دواکەوت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button