قوباد تاڵەبانی داوای بەستنی کۆنگرەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان دەکات

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لە‌گە‌ڵ سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسانی كوردستان كۆبویەوە‌، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هاوکاری کردنی سەندیکا تا کۆنگرە ببەستێت.
قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند: پێكە‌وە‌ باسمان لە‌ پرسی؛ مافی رۆژنامە‌نووسان كرد و بە‌تایبە‌ت راگرتنی باڵانسی جێندە‌ری لە‌كە‌ناڵە‌كانی راگە‌یاندن و پاراستنی ژنان و كچانی میدیاكار لە‌ھە‌ر ھە‌ڕە‌شە‌و توندوتیژییە‌ك كە‌ رووبە‌ڕوویان دە‌بێتە‌وە‌.
جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی، لە کۆبونەوەکەدا جە‌ختی كردوەتەوە لە‌سە‌ر گرنگی كاركردن بە‌ یاسای كاری رۆژنامە‌گە‌ری و ھە‌مواركردنە‌وە‌ی بە‌جۆرێك كە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌م سە‌ردە‌مە‌ی دیجیتاڵ میدیا‌دا بگونجێت.
 تاڵەبانی ئاشکراشی کرد: داواشم لێكردن كار بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی لە‌داھاتوودا كۆنگرە‌ی سە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسان ببە‌ستن و لەمەشدا ئێمە‌ ھاوكاریان دە‌بین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button